ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یادى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى پیرۆز ده‌كات
116 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ 22ی نیسانی 1898 كاتێك (كوردستان) یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ى كوردى له لایه‌ن خاوه‌نى خامه‌ى زیندوو میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و خانه‌واده نیشتیمانپهروهركهیانهوه ده‌رچوو، ڕۆژێكی مه‌زن له مێژووى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌وانى و كولتووریى كوردستاندا تۆمار كرا كه بووه هه‌نگاوى یه‌كه‌مى خه‌باتی خامه و تۆكمه‌كردنى بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان به هێزى نووسین و ڕ‌ۆشنبیرى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى یه‌كه‌مى كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان. هه‌ر لهوساوشهوه به درێژایى مێژووى شۆڕشه‌كانى كوردستان، ڕۆژنامه‌نووسان و خامهبهدهستانى گه‌له‌كه‌مان وشه و ڕۆژنامه‌یان كردووه‌ته چه‌ك و شانبه‌شانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ڕووبه‌ڕووى دوژمن بوونه‌ته‌وه و له‌پێناو ئازادی‌دا جه‌نگاون و قوربانییان داوه.
مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شانازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه كه وه‌ك ئه‌ركێكى هه‌ره له‌پێشى خۆى ئازادیى ڕۆژنامه‌وانى به‌بێ هیچ سانسۆرێك فه‌راهه‌م كردووه و یاساى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان؛ ئازادیى ڕاده‌ربڕن و ئازادیى كارى میدیایى و ڕۆژنامه‌گه‌رى به شێوه‌یه‌ك پاراستووه كه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان و ناوچه‌كه‌دا؛ وێنه‌ى كه‌مه.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا هیواخوازین ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له گه‌یاندنى په‌یامى ڕاست و دروستى ڕۆژنامه‌وانى به‌رده‌وام بن و خۆیان له تانه و ته‌شه‌ر و ناوزڕاندن بپارێزن، تا له سایه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی له كوردستان هه‌یه، قه‌ڵه‌مه‌كانیان بۆ خزمه‌تی پێشخستنی كۆمه‌ڵگه بخه‌نه گه‌ڕ. هه‌روه‌ها به چاوى ڕێزه‌وه له ڕۆڵى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌ڕوانین كه بووه‌ته پارێزه‌ر و داكۆكیكارى مافه‌كانى ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان.
ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى له هه‌مووان پیرۆز بێت و سه‌رى ڕێز نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م و ڕاستى داده‌نوێنین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
22ى نیسانى 2014
