تەنیا 52 كەس سەروەت و سامانیان ئاشكرا كردووە

تەنیا 52 كەس سەروەت و سامانیان ئاشكرا كردووە
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە تا ئێستە زۆرینەی ئەوانەی فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان بەسەر دابەش كراوە فۆرمەكانیان نەگەڕاوەندۆتەوە.
راشیگەیاند: تا ئێستە هەزار و 130 فۆرم دابەش كراوەتەوە، لەو ژمارەیەدا تەنیا 52 فۆرم گەڕاوەتەوە.
ئەوەشی خستەروو، تەنیا ماوەی 3 مانگ ماوە بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی فۆڕمەكانیان بەسەر دابەش كراوە دەبێ بێگەڕێنەوە، ئەگەر دوای تەواوبوونی وادەكەش نەیانگەڕاندەوە ناوەكانیان ئاشكرا دەكەین.
Top