له‌ داقوق تیرۆریستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران و 6ى دیكه‌ش برینداربوون

 له‌ داقوق تیرۆریستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران و 6ى دیكه‌ش برینداربوون
په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستان له‌ شارۆچكه‌ى داقوق هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن و له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا سێ كه‌س كوژراون و شه‌شى دیكه‌ش بریندار بوون .

هه‌روه‌ها له‌ سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه‌ش چه‌كداران ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌كانى سوپاى عێراقى كردووه‌ و سێ سه‌رباز كوژراون .
Top