بەغدا بەدەم داواكاری قەرەبوی زیانلێكەوتوانی ناوچە جیاجیاكان نەهاتوە

بەغدا بەدەم داواكاری قەرەبوی زیانلێكەوتوانی ناوچە جیاجیاكان نەهاتوە
لە وەڵامی كەسوكاری ئەنفالكراوانی دۆڵی جافایەتی، وەزیری شەهیدانی هەرێم رایگەیاند كە بەغدا بەدەم داواكاری قەرەبوی زیانلێكەوتوان نەهاتوە.



كەسوكاری شەهیدانی ئەنفالكراوی دۆڵی جافایەتی سنوری شارۆچكەی دوكان گلەیی لەوە دەكەن كە وێڕای ئەنفالكرانی زیاتر لە 400 كەس لە سنورەكەیان و ئاوارەبونیان بۆ ئێران و ناوچەكانی ترو بەجێهێشتنی گوندەكانیان و روخان و تێكدانی ناوچەكەیان بەڵام تا ئێستا وەك پێویست خزمەت بە سنورەكەیان نەكراوە.



ئارام ئەحمەد، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم وێڕای پشتراستكردنەوەی زانیاری و داواكانیان رونشیكردەوە كە بەپێی توانا دەستی خزمەتیان بە كەسوكار و ناوچە ئەنفالكراوەكانی ناوچە جیاجیاكان گەیاندوە .



گوتیشی،دەستی خزمەتكردنەكە بەپێی گەورەیی كارەساتەكە بە ناوچەكان گەیەنراوەو بەردەوامیش دەبین لەسەری.

رونیشیكردەوە كە بابەتی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی دەستی رژێمی بەعسیان داوەتە حكومەتی بەغدا وێڕای ئەوەی كە پشتگیری و ئامادەییان لەسەری دەربڕیوە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی جددی كرداریان لەو روەوە نەناوە.

هیواشی خواست كە بتوانرێت لە پەرلەمان و كابینەی نوێی حكومەتی بەغدا جددی تر كار لەسەر ئەو پرسە بكرێت و پەلەی لێبكرێت.
Top