بۆ ئەم قۆناغە یەكڕیزی نێو ماڵی كورد زامنی مافی بڕیاردانی چارەنووسە
هەروەها محمود محمد گوتی: پێویستمان بە یەكڕیزی ناو ماڵی كورد بپارێزین بۆ ئەوەی هێزو توانای هەموو كوردستانیەكان بۆ ئەوە بێت بتوانین سەنگێك بدەین بە ناوخۆی كوردستان و ئەو سەنگە لە پێوەندییە نێو دەوڵەتیەكانداو لە پێوەندییە هەرێمایەتیەكانمان لە ناوچەكەدا هێزێك بداتە كورد تا بتوانرێت بە شێوازێك گفتوگۆ لەگەڵ ئەو خەڵكانەدا بكات كە یەكڕیزی پێوە دیار بێت، هەروەها بتوانێت ئەوەی كە دەیەوێت لەگەڵ لایەنی عێراقی و لەگەڵ لایەنەكانی تریش باسی بكات و حسابێكی سەردەمیانە بۆ ئەم دۆخە بكرێت.
لە درێژەی دیدارەكەدا گوتی: بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانیش ئەوەی بە لامانەوە گرنگە خەڵكی كوردستان پتر جەخت لەسەر ئەوە بكەنەوە دەنگ بە خزمەتگوزاری زیاتر بدەن، دەنگ بەو كەسانەو بەو لایەنە بدەن كە ئارامی و ئاساییشی بۆ دابین كردون، بێگومان دەنگ بەو لایەنە دەدەن كە لە خەمی بەرەو پێشبردنی بوارە جیا جیاكانی ژیانی كۆمەڵگەی كوردستانیدایە چ لە بواری ئابووری یان لە بوارەكانی ئاوەدانكردنەوە و پەروەردەو تەندروستی و رۆشنبیری و بواری پەرەپێدانی ئازادییەكان و بونیادنانەوەی تاكی كوردی لەسەر بناغەی لێهاتوویی، هەروەها بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەكەمان بە شێوازێك بێت خەڵكی كوردستان بە خۆشگوزەرانیەوە تێیدا بژیێ.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(973)
