ڕوفاتی٥٢ ئەنفالکراوی ھەڵەبجە لەنوگرە سەلمانن
عەبدوڵا شەریف ئەندامی کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای گەڕانەوەی ژمارەیەک لەھاوڵاتیانی ھەڵەبجە لەئێرانەوە لەدوای کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لەساڵی ١٩٨٨ ڕژیمی لەناوچی بەعس بەپیلانێک نزیکەی دوو ھەزار ھاوڵاتی بێتاوانی دەستگیر کرد و راپێچی زیندانی نوگرەسەلمانی کردن.
روونیشی کردەوە: لەوژماریە تائێستا زیاتر لە دوو سەد کەسیان بێسەروشوێن بوون ھاوکات زیاترلە ٥٢ کەسیشیان لەزیندانی (نوگرە سەلمان) شەھید کران, تائێستاش روفاتەکانیان لەوزیندانەدا ماوەتەوە.
ئەندامی کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە داواشی لەحکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ھەوڵەکانیان بخەنە گەر بۆدۆزینەوەی ڕوفاتی ئەوئەنفالکراوانەی ھەڵەبجەو گێرانەوەیان بۆزێدی خۆیان ھاوکات نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەوەی کە تائێستا وەک پێویست ئاوڕ لەکەسوکاری ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە نەدراوەتەوە.
