كۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، پێكهاتوون لە رۆژ نووری شاوێس، مەحموود محەممەد و ئازاد بەرواری. شاندی یەكێتیش كە بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات پێكهاتوون لە حاكم قادر، عیماد ئەحمەد و عەدنان موفتی.
پێش كۆبوونەوەكە عیماد ئەحمەد و عەدنان موفتی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانیاندا بۆ رووداو جەختیانكردەوە، كە یەكێتی سوورە لەسەر داواكانی پێشووی لە پێكهێنانی حكومەتدا و ئەمڕۆش لەگەڵ پارتی قسەی خۆیان دەكەن.
لای خۆشیەوە رۆژ نووری شاوێس، ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەوڵدەدەین ئەمە دوا كۆبوونەوەمان بێت بۆ قسەكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت".
رووداو
