حكومەتی هەرێم ئەمنیەتی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان دەپارێزێ

حكومەتی هەرێم ئەمنیەتی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان دەپارێزێ
عەبدوڵا خەیلانی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمنیەتی هەڵبژاردنەكان دەپارێزێ لە رۆژی هەڵبژاردنەكان كە بڕیار وایە لە 30ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێ.
روونیشیكردەوە، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم هێزە ئەمینەكان بەشداری تێیدا دەكەن.
وتیشی، بەشێك لە هێزەكان ئەمنیەتی ناوەندەكانی دەنگدان دەپارێزن، هەروەها پلانێك دانراوە كە بتوانرێ لەو رۆژەدا دۆخێكی ئەمنی بۆ دەنگدەران بهێنینە كایەوە، سەرەڕای ئەوەی هیچ مەترسییەك نابینین.
Top