لەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

لەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
محەمەد سادق سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: وەك ئەوەی فراكسۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان بڕیاریان لەسەر داوە، چاوەڕوان دەكرێ لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
راشیگەیاند: لە كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دێتە هەڵبژاردن.
روونی كردەوە، هاوكات هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی وەك راسپێردراوی پارتی دیموكراتی كوردستان(گەورەترین فراكسۆن لە پەرلەمانی كوردستان) رابسپێردرێ بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم لە ماوەی 30 رۆژدا.
Top