پشووی ره‌سمی خوێندگاكان زیاد ده‌كرێت
نه‌جه‌مه‌دین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ده‌كه‌وێته 30 ی ئه‌م مانگه‌وه، پێویسته رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بكرێته پشو، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ناو قوتابخانه‌كاندا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كرایه پشوو، ئه‌وا رۆژانی (29، 30) نیسان پشو ده‌بێت، هاوكات یه‌كی ئایاریش كه رۆژی جیهانی كرێكارانه پشوی فه‌رمیه‌و دوای ئایاریش هه‌ینیه، به‌و شێوه‌یه چوار رۆژ ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مساڵ زۆرترین پشوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌بووه، به بڕوای شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ش، زۆری پشووه‌كان، زیانێكی زۆریان به‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن گه‌یاندووه‌و ئاستی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن داده‌به‌زێنێت.
جێگای ئاماژه‌یه ته‌نها له مانگی نیساندا سێ رۆژی چوار شه‌ممان پشوی فه‌رمی بوه، له‌ماوه‌ی رابردوشدا زۆرینه‌ی پشوه‌كان له‌رۆژانی چوار شه‌ماندا بوه.
خه‌ندان
