دووز .... كوشتنی سێ سەربازی عێراقی

دووز .... كوشتنی سێ سەربازی عێراقی
پۆلیسی دووز ڕایگەیاند " تیرۆریستان لە گوندێكی سەر بەشارۆچكەكە سێ سەربازی سوپایی عێراقیان تیرۆر كرد.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " لە گوندی یەننیجەی سەر بەشارۆچكەی دووز لە سەر ڕێگەی نێوان پارێزگای سەڵاحەددین و شارچكەی دووز سێ سەرباز لە نەتەوەی توركمانی شیعە لە لایەن گروپی تیرۆریستی بەناو داعشەوە تیرۆر كران و تیرۆریستانش پاش كردەوە تیرۆریستییە كە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتن .
Top