كەركووك ...كوشتنی تیرۆریستێكی ئەلقاعدە
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەر پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " لە هەڵمەتێكی تایبەتدا هێزەكانی ئەمنی شاری كەركووك تیرۆریست مەحمود سلێمان ئەسود كە ناسراوە بە ئەبو هادی و سەر بەگروپی تیرۆریستی قاعیدەیە كوژرا ئەو تیرۆریستە لە ساڵی 2006 هەستاوە بە تیرۆركردنی ئەفسەرێك بەناوی یارە نوری كەپێشمەرگەی گوڵانی ڕێكخستنەكانی پارتی بوو.
