كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەڵبژاردنە ماوەی دەنگدەران درێژ ناكرێتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەڵبژاردنە ماوەی دەنگدەران درێژ ناكرێتەوە
سەفا موسەوی وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بێت كە بڕیار وایە لە 30ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێ.
هەروەها وتی، كۆمسیۆن بڕیاریداوە لەو هەڵبژاردنەدا بە هیچ شێوەیەك ماوەی دەنگدان كە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە كۆتایی دێ درێژ نەكرێتەوە.
راشیگەیاند، ئەو هەنگاوە بەو مەبەستەیە كە بەشێك لە قەوارە سیاسییەكان پێیان وایە درێژكردنەوەی ماوەی دەنگدان بۆ كاتژمێرێك یاخود زیاتر لەو ماوەیەی دیاری كراوە دەرفتەی ساختەكاری دەرەخسێنێ.
Top