محمود عوسمان: تا دوای هەڵبژاردن هیچ رێكەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغدا نابێت

محمود عوسمان: تا دوای هەڵبژاردن هیچ رێكەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغدا نابێت
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد كەوا هیچ رێكەوتنێكی سیاسی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا نابێت تاوەكو دوای هەڵبژاردن سەبارەت بەپرۆژە یاسایی بودجە.



محمود عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: سەبارەت بەكێشەكانی هەرێم و بەغدا و پرۆژە یاسایی بودجە و بودجەی پێشمەرگە وچەند كێشەیەكی دیكەی نێوان هەردوو لا هیچ رێكەوتنێكی سیاسی ئەنجام نادرێت و ناگەن بەهیچ رێگە چارەیەك تاوەكو دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

وتیشی: لەسەر فەرمانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەك پێكهێنراوە بەسەرۆكایەتی قوسەی سوهێل و لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكە بەڵام تا ئێستا نەگیشتوون بەهیچ رێگە چارەیەك و لایەنی ئەمریكیش ساردن لەچارەسەر كردنی كێشەكە بۆیە تا ئێستا هیچ رێگە چارەیەك نیە.

ئاماژەی بەوە كرد: بارودۆخی عێراق زۆر خراپە بەتایبەتی لەڕووی ئابوریەوە و پێویستە یاسایی بودجە پێش هەڵبژاردن پەسەند بكرێت بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ رێكەوتنێك یاسایی بودجە پەسەند ناكرێت و دوای هەڵبژاردن خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێـت و پەسەند دەكرێت .







Top