بە دەیان قەوارەی سیاسیی بەهۆی ئەنجامدانی سەر پێچیەوە سزا دران

بە دەیان قەوارەی سیاسیی بەهۆی ئەنجامدانی سەر پێچیەوە سزا دران
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق ئاشكرای كرد، بە هۆی ئەوەی لە ماوەی 15 رۆژی رابردووی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كۆمەڵێك سەرپێچی تۆمار كراون، بە دەیان قەوارەی سیاسیی و كاندیدی قەوارەكان سزا دراون.
ئەحمەد وتیشی، ژمارەی قەوارە سزادراوەكان گەیشتۆتە 11 قەوارەو زیاتر لە 45 كاندید سزا دراون.
راشیگەیاند، تا ئێستەش دەیان پێشڵكاری دیكە لە لایەن قەوارە سیاسیی و كاندیدەكان تۆمار كراون، ئەگەر لە ماوەی 3 رۆژی دوای ئاگەداركردنەوەیان سەرپێچیەكان لانەبرێن ئەوە ئەو قەوارانەش سزای دارایی دەدرێ.
Top