كۆمیسیۆن كاندیدێكی هاوپەیمانی كوردستانی سزادەدات
لە لیستەكەدا، كە ناوی 10 كاندیدی لە خۆگرتووە، ناوی "عەبدولسەلام شەعبان محەممەد"، كە كاندیدی لیستی ژمارە -243ـی هاوپەیمانی كوردستانە لەنەینەوا، دەبیندرێت.
بە گوتەی كۆمیسیۆن، ناوبراو بە هۆی كەڵك وەرگرتن لە مادە لكێنەرەكان، لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، بە بڕی 4 ملیۆن دینار پێبژاردن (غەرامە) سزادراوە.
لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە نەینەوا پێكهاتووە لە حیزبە كوردستانییەكان، جگە لە یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان.
بڕیارە رۆژی 30.4.2014، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاری دا لە رۆژی 1.4.2014 تاوەکو 28.4.2014، هەڵمەتی هەڵبژاردنی کاندیدەکان بەڕێوەبچێت.
رووداو
