هەرێمی كوردستان داوا دەكات سزا داراییەكانی سەری لە ناو پرۆژە یاسای بودجە نەهێڵدرێ

هەرێمی كوردستان داوا دەكات سزا داراییەكانی سەری لە ناو پرۆژە یاسای بودجە نەهێڵدرێ
لە كۆبونەوەی شەوی رابردووی نێوان شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كردووە ئەو بڕگە یاسایانەی وەك سزا لە دژی هەرێمی كوردستان دانراون نەهێلدرێن.
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حكومەتی هەرێم داوای كردووە ئەو بڕگانەی كە هەرێمی كوردستان ناچار دەكەن بەوەی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە بكات و ئەگەر ئەوەش نەكات ئەوكات ئەو زیانەی بەهۆی هەناردە نەكردنی نەوتەكە لە عێراق دەكەوێ لە بەشە بودجەی عێراق ببردرێ.
ئەوەشی خستەروو، شاندەكە دوایین پێشنیازەكانی حكومەتی هەرێم دەگەیەننە حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەی ئەگەر بوار هەبوو بە لێكتێگەیشتن بتوانرێ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێ لە بواری نەوت و بودجەدا.
Top