"به‌هۆی ره‌وشی ئه‌منیه‌وه گرتوخانه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدا چۆڵكرا"
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌سه‌ن شممه‌ری، وه‌زیری دادی عیراق رایگه‌یاند، " وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی عیراق، گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدای له‌سه‌رجه‌م ده‌ستگییركراوه‌كانی چۆڵكرد، كه ژماره‌یان 2 هه‌زار و 400 ده‌ستگییر كراوه"، وتیشی: ده‌ستگییركراوه‌كانی گرتوخانه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدا ئه‌وانه‌ن كه، ده‌ستبه‌سه‌رن یا سزادراوان به تاوانی تیرۆر و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی چاكسازیی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باكور كراون.
به‌وته‌ی شممه‌ری، " بڕیاری چۆڵكردنی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی پێویست ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ك گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدا كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌ك كه‌مه‌ترسی په‌لاماردان هێرشكردنی له‌سه‌ره به‌به‌رده‌وامیی له‌لایه‌ن چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه".
شممه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له‌وه‌زاره‌تی داد بۆ دابه‌شكردنی كارمه‌ند و پاسه‌وانه‌كانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا به‌سه‌ر گرتووخانه‌كانی دیكه‌دا له پارێزگای به‌غدا ".
پێشتر گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدا ( ئه‌بو غرێب) له‌لایه‌ن چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماردان و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه كوژران و بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش له‌ده‌ستگییركراوانی گرتووخانه‌كه هه‌ڵهاتن.
خه‌ندان
