كۆمسیۆن متمانەی بە 1200 چاودێری نێودەوڵەتی داوە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن

كۆمسیۆن متمانەی بە 1200 چاودێری نێودەوڵەتی داوە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن
سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران و سەرۆكی لیژنەی چاودێری نێودەوڵەتی لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: تاكو رۆژی پێنچ شەممە رێكەوت 10-4 متمانە بە 1200 چاودێری نێودەڵەتی دراوە بۆ چاودێریكدرنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.


سەربەست موستەفا ڕەشید سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد: وەكو سەرۆكی لیژنەی چاودێری نێودەوڵەتی لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان متمانە بە 1200 چاودێر داوە بەمەبەستی چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان وپرۆسەی دەنگدان كە لەرۆژی 30ی نیسانی ساڵی 2014 ئەنجام دەدرێت .

گوتیشی: كۆمسیۆن بەردوامە لەپرۆسەی متمانەدانی چاودێری نێودەوڵەتی لەروانگەی براوابوونی بە گرینگی رۆڵیان لەزیاد كردنی شەفافیەت ونەزاهەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەم متمانە پێی دانە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
Top