به‌هۆى تامپۆنى 4 ئۆتۆمبێل و وه‌رگه‌رانى ئۆتۆمبێلێكى تر له گوندى ئۆمه‌راوه‌و رێگاى هامیتلۆتى نێوان چۆمان - حاجى ئۆمه‌ران له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوودا له سنوورى قه‌زاى چۆمان هاولاتیه‌ك گیانى له‌ده‌ستداو 4 كه‌سى تریش به سه‌ختى برینداربوون ، وێراى زیانى زۆرى ماددى كه به‌ر پێنج ئۆتۆمبێل كه‌وتن .