پارتی لەبیرەوەری کارەساتی ئەنفال ھەڵمەتی ھەڵبژاردن رادەگرێت
راگەیەنراوەکەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم کەناڵە تەلەفزیۆنی و رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ و ئۆرگانەکانی سەر بە دەزگاکەی ئاگادارکردۆتەوە و ئاماژە بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە رێکەوتی ٦/٤/٢٠١٤ کراوە، کە بڕیاردراوە, بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی کارەساتی ئەنفال و کەسوکاریان و گەورەیی کارەساتەکە، بڕیارە رێکەوتی ١٤/٤/ بیرەوەری کارەساتی ئەنفال، پارتیمان ھەڵمەتی ھەڵبژاردن رابگرێت و بە شێوەیەکی شایستە ئەو یادە بکرێتەوە.
ئاماژەدراوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە کەناڵ و ئۆرگانەکانی راگەیاندنی پارتیمان پابەندی بڕیارەکەبن و رایبگەیەنن کە پارتیمان بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر ھەڵمەتی بانگەشە رادەگرن.
