سەرۆكی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە حکومەتی داهاتووی عێراق
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو هەڵوێستەی خۆی لەو کاتە راگەیاند، کە چاوی بەكۆمەڵێك لێكۆڵەری پارێزگای سەلاحەدین كەوت و لەدیدارەكەدا بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەمریكا كۆمەڵێك هەڵەی لە عێراقدا كردووە، یەكێك لەو هەڵانەش رێگریكردن بووە لەكورد، كە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان رابگەیەنن.
پێشتریش، بارزانی لەئەگەری جێبەجێنەکردنی مافەکانی کورد لە عێراق و هاوبەش نەکردنی کورد لە حوکمی عێراق، هەڕەشەی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی لە عیراق کردووە.
رۆژی 9.4.2014، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ پڕۆژەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئاشکراکرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، "لەم قۆناخەشدا هەلێكی گونجاوە بۆ كاركردن و زەمینەسازی بۆ درووستكردنی دەوڵەتی كوردی، بۆیە كۆمەڵی ئیسلامی ئەم پرسە دەكاتە كارێكی ستراتیژی خۆی و هەموو هەوڵە دیبلۆماسی و سیاسیی و مرۆییەكانی خۆی بەكاردەهێنێت".
رووداو
