دوا ئاماری زیانی گیانیی تەقیینەوەكەی دووبز گەیشتە 23 کەس

دوا ئاماری زیانی گیانیی تەقیینەوەكەی دووبز گەیشتە 23 کەس
پۆلیسی دووبزڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقیینەوەیەكی خوكوژی لە بازگەی بای حەسەنی سەر بەشارۆچكەی دووبز 23 كەس کوژران و بریندار بوون.





سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شارۆچكەی دووبز بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی خۆكوژی لە نێو بازگەی بای حەسەنی سەربەشارۆچكە دووبز تەقییەوە لە ئەنجامی ئەو كردووە خۆكوژییە 8 كەس لە هێزەكانی ئەمنی كوژران لەگەڵ برینداربوونی 15 هاووڵاتی و هێزە ئەمنییەكان. لەو جگە لەوەیەش زیان گەیشتووە بە زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی شوێنی ڕووداوەكە.
Top