شاندى دانوستاندكارى پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی توركمانى كۆبووه‌وه‌‌

شاندى دانوستاندكارى پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی توركمانى كۆبووه‌وه‌‌
ئه‌مڕۆ به‌جیا شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی توركمانی كۆبووه‌وه‌, پێشنیازی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی داد به‌ لایه‌نه‌كانی توركمانی بدرێت.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم تاوتوێكرا. له‌مباریه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین وا پێشنیازكراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بدرێته‌ ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا دوو كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌ .



هه‌روه‌ها پێشنیازی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی داد به‌ لایه‌نه‌كانی توركمانی بدرێت. په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند كه‌ لایه‌نی ئاشووری ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بوو و بایكۆتی كرد.
Top