نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کلدان و ئاشوورییەکان کۆدەبێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، راسپێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای کۆمەڵەی رۆشنبیری کلدانی لە عەنکاوە.
بارزانی لەگەڵ شاندی لایەنە کلدان و ئاشوورییەکان کۆبووەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دوایین هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەنجوومەنی گەلی کلدانی و ئاشووری، پۆستی لایەنە ئاشوورییەکان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
رووداو
