زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك سلێمانیی هه‌ژاند-نوێکراوەتەوە
دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی، به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كاتژمێر شه‌ش و شه‌ش ده‌قه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6. 3 به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی وتیشی: "بومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی به‌دواوه نه‌بووه".
هاوكات له‌گه‌ڵ زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی شاری سلێمانی، پێگه‌ی quakesی تایبه‌ت روودانی دوایین زه‌مین له‌زره له جیهاندا بڵاویكرده‌وه كه چوار زه‌مین له‌رزه‌ی له هه‌مان كاتدا ناوچه‌كانی باشوور و خۆرئاوای توركیا هه‌ژاندووه كه پله‌كانی له‌نێوان 2.5 بۆ 3.2 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
خه‌ندان
