پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی پاتریاک کاردینال مار عهمانوئیل سێیهم دلی، پاتریاکی پێشووی بابل و کلدانی
پاتریاکی کەنیسەی کلدانی
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاتریاک کاردینال مار عهمانوئیل سێیهم دلی، پاتریاکی پێشووی بابل و کلدانی - مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم کریستانەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. بەڕێزەوە یادی ڕۆڵی پاتریاکی کۆچکردوو دەکەینەوە کە خۆی بۆ پاراستنی پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان و ئاشتی و دادپەرەوەریی تەرخان کردبوو.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە پاتریاکی کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/4/2014
