فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندووی پێ به‌خشرا
رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنه‌كه له‌ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌تیایدا ده‌سته‌ی دادوه‌ر رایگه‌یاند كه به‌ردوامی و بێ هاوتایی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی گه‌شتیاران به‌رانبه‌ر به‌و فڕۆكه‌خانه‌یه، بووه‌مایه‌ی دووباره‌پێ به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته.
له‌ساڵی (2013)دا، ژماره‌ی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یشته(1.193.780) گه‌شتیار، واته‌به‌رێژه‌ی (%26) زیادی كردووه. له‌هه‌مان كاتدا، قه‌باره‌ی كارگۆ گه‌یشته (38.572) ته‌ن، واته‌به‌رێژه‌ی (% 40.4) زیادی كردووه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، زیادبوونی رێژه‌ی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل له‌ساڵی (2006)ه‌وه‌تاكو (2013)، ساڵانه(% 30) زیادی كردووه.
له‌كاتی ئێستادا، فڕۆكه‌خانه‌ی ناوبراو خزمه‌تگوزاری بۆ (18) وڵات و (30) شاری جیاجیا پێشكه‌ش به‌گه‌شتیارانی ده‌كات.
له‌باره‌ی دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته له‌سه‌ریه‌ك، ئوكاتا كریستیان ئیفیانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ران و سه‌رۆكی یه‌كێتی لۆجیستی ئه‌فریقا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌رده‌وامه له‌تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه به‌هێزه‌ی كه‌به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت پێویسته پیرۆزبایی لێ بكه‌ین بۆ ئه‌و ئه‌دایه‌ی كه‌پێشكه‌شی ده‌كات. ئه‌م جۆره گه‌شه‌سه‌ندنه ئه‌رك قورس‌تر ده‌كات، به‌ڵام فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل توانیویه‌تی ستانداردی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاران به‌به‌رزی رابگرێت".
خاتوو ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل وتی: "جێگه‌ی شانازییه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل كه‌ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست بێنێت. پارساڵ، ئێمه خۆشحاڵ بووین به‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته. ئه‌مساڵیش هه‌روه‌كو پارساڵ، خۆم و هاوكارانم خۆشحاڵین به‌دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌و دانپێدانانی هاوپیشه‌كانمان له‌م بواره به‌گه‌شه‌سه‌ندنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان. سوپاسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ران ده‌كه‌م بۆ به‌رزنرخاندن و دانپێدانانی به‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه كوردستان به‌خۆیه‌ده‌بینێت".
خاتوو ته‌لار فایه‌ق وتیشی: "ساڵی (2013) ساڵێكی پڕ له ئه‌رك بوو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا، ساڵێكی پڕ له‌ده‌سكه‌وت وپاداشت بوو. سوپاسی ئه‌و هێڵه‌ئاسمانییانه ده‌كه‌ین كه خزمه‌تگوزاری له‌فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ولێرو كوردستانیان به‌شوێنێكی گرنگ زانیوه. هه‌ستیان كردوه كه ده‌توانین چی پیشكه‌ش بكه‌ین له‌هه‌مان كاتدا، ئاماده‌ین پێشوازی له‌هێڵی ئاسمانی زیاتر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی داواكاری هاووڵاتیان له‌سه‌ر گه‌شتكردن به‌رێگه‌ی ئاسمانی و هه‌روه‌ها، گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی ئابووری كوردستان".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه ئه‌وه‌شی وت كه: "به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته، ده‌مه‌وێت ئه‌م خه‌لاته به كاربهێنم بۆ ده‌ست خۆشی و سوپاسی هه‌موو ستافی فڕۆكه‌خانه و كارمه‌ندانی ئاسایش، گومرگ و كۆچبه‌ران و هه‌موو دام ده‌زگا و لایه‌نه‌كانی تری له فڕۆكه‌خانه كار ده‌كه‌ن. فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، هه‌میشه له‌سه‌ر بناغه‌ی كاركردن وه‌كو یه‌ك تیم بنیات ده‌نرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو باشترین ئامراز له‌شێوه‌ی ژێرخان، بیناو خزمه‌تگوزاریت هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ستاف و كارمه‌ندی باش و شاره‌زا نه‌بێت، ئه‌وا پڕۆسه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت.
چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل بۆ ساڵی (2013):
• رۆژانه(17) گه‌شت ئه‌نجام ده‌دات و (3270) گه‌شتیار ده‌گوازێته‌وه.
• درێژی فڕگه‌كه‌ی (4800) مه‌تره‌و تێرمیناڵه‌كه‌ی (16) ده‌روازه‌ی هه‌یه، كه(6)یان خه‌رتوومیان هه‌یه.
• توانای له‌خۆگرتنی تێرمیناڵه‌كه‌ی سێ (3) ملیۆن گه‌شتیاره‌له‌ساڵێكدا.
• ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كانی له‌ساڵی (2013)دا گه‌یشته(1.193.780) گه‌شتیار.
• قه‌باره‌ی كارگۆی له‌ساڵی (2013)دا گه‌یشته(38.572) ته‌ن.
• له‌كاتی ئێستادا، خزمه‌تگوزاری له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیله‌وه بۆ (18) وڵات و (30) شاری جیاجیا هه‌یه.
