سەرۆك بارزانی: یارمەتیدان و پێشكێشكردنی خزمەتگوزاری بە خوشك و برایانی ئێزیدی ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییه
لە دیدارێكدا بابا شێخی ئێزیدییان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و وێڕای باسكردنی كێشە و گرفتەكانی ئێزیدییەكان داوای لە سەرۆك بارزانی كرد كە هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاریی بۆ خەڵكی ئێزیدی لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابین بكات بۆ ئەوەی كێشە و گرفتەكانی خەڵكی ئەم دەڤەرە نەمێنن، هەر لەم دیدارە باباشێخی ئێزیدییان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەڵوێستەكانی هەرێم لەبەرانبەر بەغدا دووپاتكردەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانیان سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوانیشی كرد و یارمەتیدان و پێشكێشكردنی خزمەتگوزاری بە خوشك و برایانی ئێزیدی بە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەقەڵەمدا.
