بە هەزاران پۆستەو وێنەی قەوارەو كاندیدەكان لە شوێنە قەدەغەكراوەكانی هەولێر لێكراوەنەتەوە

بە هەزاران پۆستەو وێنەی قەوارەو كاندیدەكان لە شوێنە قەدەغەكراوەكانی هەولێر لێكراوەنەتەوە
بەشدار سەید گوڵ بەڕێوەبەری شارەوانی یەك لە هەولێر رایگەیاند: لە یەكەم ساتە وەختی دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان قەوارە سیاسیی و كاندیدەكانمان ئاگاداركردۆتەوە كە نابێ پۆستەرو وێنەكانیان لە شوێنە قەدەغەكراوەكان هەلبواسن.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، بەڵام بەشێك لەو قەوارە و كاندیدانە پێشڵی رێنماییەكانی ئێمەیان كرد و پۆستەرو وێنەیان لە شوێنە قەدەغەكراوەكان هەلواسیوە.
راشیگەیاند: بۆیە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لە چەند هەڵمەتێكی جیادا كە دوێنێ شەویش بەردەوام بوو بە هەزار پۆستەرو وێنەی قەدەغەكراوی لە شوێنە گشتیەكان لێكردۆتەوەو ناوی ئەو قەوارەو كاندیدانەش تۆمار كراون بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دا بكرێ.
Top