كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پڕۆژەی دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنێت

 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پڕۆژەی دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنێت
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ناوەڕۆكی پڕۆژەكەی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی ئاشكرا دەكات، كە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاژێر 10:00 لە شاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییەوە رابگەیەنرێت.

عەبدولستار مەجید،رایگەیاند: "لەو پڕۆژەیەدا پرس و راوێژ بە كۆمەڵێك خەڵكی پسپۆڕ و شارەزا كراوە، كە باسی هەلومەرجی كوردستان دەكات لە رووی یاسا نێودەوڵەتییەكان".
گوتی: "ئێستا ئەو هەلومەرجە یاساییە نێودەوڵەتییانە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و رێگاخۆشكەرن بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی".

روونیشیكردەوە: ''ئێمە وەكو كۆمەڵی ئیسلامی لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەیەكمان گەڵاڵە كردووە، كە بڕیارێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامییە و بڕوامان بەوە هەیە كوردستان، بەتایبەت هەرێمی كوردستان بە مافی تەواوەتی خۆی بگات، كە ئەویش راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە".







رووداو
Top