سەرۆك بارزانی: دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند "هەرێمی کوردستان بەرەو یەکێتییەکی کۆنفیدراڵی لەگەڵ عێراق دەڕوات و دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ بەڕێوەیە".
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا دێ لەسەر پشک و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و کێشەی ئەو دەسەڵاتە فیدراڵیانەی کە مافی هەرێمی کوردستانن لە عێراق.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەند بۆنەیەکدا بەهۆی قوڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە ماوەی دوو مانگە حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی فیدراڵی عێراق رەوانەی هەولێر نەکردووە رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتدارانی بەغدا سوورن لە سەر هەڵوێستیان لە دژی هەرێمی کوردستان، ئەوا با پێکەوە دابنیشین و کۆتایی بەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوانمان بهێنین.
رووداو
