كۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكگرتوو كۆتاییهات

 كۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكگرتوو كۆتاییهات
كۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات.

شاندی دانوستاندكاری پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی پێكهاتبوو لە فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، دڵشاد شەهاب و مەحموود محەممەد. هەروەها شاندی دانوستاندنكاری یەكگرتووش بە سەرۆكایەتی مەولود باوە موراد هەریەكە لە فەرهاد مەلا سالح ، غازی حەسەن، بەیان ئەحمەد بەرواری لەخۆدەگرت.

پێش كۆبوونەوەكە مەولود باوە موراد، سەرۆكی شاندی یەكگرتوو بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، پێشتر داواكاریی خۆمان پێشكەشكردووە و چاوەڕێ دەكەین لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەڵاممان بدرێتەوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ كاژێر 11:30 كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستاندنكاری پارتی و كۆمەڵی ئیسلامیش بەڕێوەبچێت.










رووداو
Top