تەیفور: ئێمە دژی پەسەندكردنی بودجە نین بەڵام داوای مافی گەلی كورد دەكەین

تەیفور: ئێمە دژی پەسەندكردنی بودجە نین بەڵام داوای مافی گەلی كورد دەكەین
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كەوا یاسایی بودجەی ساڵی 2014 بەم شێوازەی ئێستای زەوتكردنی ماف و ستەمێكی زۆرە لە كورد و سزا دانە بەهەرێمی كوردستان و چەند پەرلەمانتارێك ئاماژەیان بەوە كردووە كەوا جێگری سەرۆكی نوێنەرانی عێراق ڕازی نیە بەدانانی بودجە لەكارنامەی كۆبونەوەكان بێئەوەی باسی هۆكارەكانی بابەتەكە بكەن.

گوتیشی: هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دژی پەسەندكردنی بودجە نیە چونكە یاسایەكی گرنگە بۆ گەلی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئێمەش وەك نوێنەری گەلی كورد پێویستە لەسەرمان داكۆكی لە مافە ڕەواكانی بكەین وچەندین تێبینیمان لەسەر یاساكە هەیە گرنگترینیان سەبارەت بەمەرجەكانی بەرهەمێنانی نەوت لە هەرێم، وێرای ئەوە تەرخان نەكردنی دراوی تەواو بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستور و لەبەرامبەردا بێ پاساو بوجەیەكی لێشاو بۆ وەزارەتە ئەمنیەكان تەرخان دەكرێت، هەموار بكرێت ئێمە بێگومان یەكەم كەس دەنگی لەسەر ئەدەین و پەسەندی ئەكەین.



ئاماژەی بەوەشكرد: رۆڵی كورد لە ڕوخانی رژێمی لە ناوچوو و دامەزراندنی دەوڵەت لە ساڵی 2003 بیرچۆتەوە تەنانەت ئێستاش بەشدارن لەپرۆسەی سیاسیدا و پێكهاتەیەكی گرنگن لەكۆمەڵگای عێراق و ئیستحقاقی تایبەتە بەهەرێمەوە پێویستە لەسەر هاوپەیمانی نیشتمانی بەتایبەتی دەوڵەتی یاسا بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنی خۆی یاسایی بودجە بەكار نەهێنێت و مافی گەلی كورد لە چاوبگرێت بەتایبەت هەرێمی كوردستان لەسەرجەم بوارەكاندا بزوتنەوەیەكی بیناكاری و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەخۆوە دەبینێ.
Top