لەپێناو خێراتركردنی ڕێوشوێنەكانی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی تیرۆری ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاوێژكاری یاسایی خۆی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی تایبەت لەسەر دۆسییەكە و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ڕێوشوێنەكانی دادگە ئەنجام بدات.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
6/4/2014