وەزارەتی بازرگانی عێراق: مانەوەی ناوی مردووان لە تۆماری دەنگدان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

وەزارەتی بازرگانی عێراق: مانەوەی ناوی مردووان لە تۆماری دەنگدان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
تا ئێستا بە سەدان لە ناوی مردووان لە تۆماری دەنگدەران هەیەو كارتی ئەلیكترۆنیشیان بۆ دروست كراوە، بەرپرسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانیش كۆمسیۆن تۆمەتبار دەكات.
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: تا ئێستا ناوی ژمارەیەكی زۆری ئەو كەسانەی لە ژیاندا نەماون لە ناو تۆماری دەنگدەرانی ئەمجارەدا ماوە.
وتیشی، بەڵام ناوی مردووان لە ناو تۆمارەكە دەست نیشان كراون و بە كەس نادرێ، بۆیە چارەسەری ئەو كێشەیەمان كردووە بەوەی هیچ كەسێك نەتوانێ بە جیاتی هیچ مردوێك دەنگ بدات.
لە بەرامبەردا خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند: ئەو ئامارەی بە كۆمسیۆن دراوە هی چەند مانگ لەمەوبەرە، بۆیە رەنگە خەڵكانێك هەبن لەو ماوەیەدا كۆچیی دواییان كرد بێت، مانەوەی ئەو ناوانە لە ناو تۆمارەكە پەیوەندی بە ئێمەوە نییەو دەبێ كۆمسیۆن خۆی بەدواداچوون بكات بۆ ڕەشكردنەوەی ناوەكان.
Top