خشته‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى مووچه بڵاوده‌كاته‌وه
ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رای گه‌یاند چاوه‌روان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌ی مانگی ئادار وه‌ربگرن، گوتیشی: ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و ئه‌وقاف له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه‌ی مانگی ئادار وه‌رده‌گرن’
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر پاره‌ی زیاتر بێته گه‌نجینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه له پاڵ ئه‌و 3 وه‌زاره‌ته وه‌زاره‌تی تریش مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، گوتیشی: ’ئه‌گه‌ر داهاتی زیاترمان ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه له پاڵ ئه‌و 3 وه‌زاره‌ته ئیحتیماله چه‌ند وه‌زاره‌تی تریش مووچه‌كانیان وه‌ربگرن’.
ره‌شید تاهیر ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه حكوومه‌تی ناوه‌ندی هیچ بڕه پاره‌یكی تری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه نه‌كردوه، بۆیه پشت به‌و داهاته ده‌به‌ستن كه له ناوخۆ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت. گوتیشی: له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین موچه‌ی زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكه‌ین.
باس‌نیوز
