ئەشواق جاف: نابێت بێ داخوازیەکانی کورد پڕۆژەی بودجە تێپەڕێندرێت
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی"ئەشواق جاف"، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی:" پڕۆژە بودجەی عێراق کە ئێستا لە بەردەست،ە خاڵەکانی سزادانی هەرێم و خەڵکەکەی لەخۆ گرتووە کە لای ئێمەش بەهیچ شێوەیەک پەسەند کراو نییە و ئەرکی ئێمە لەبەغداد داکۆکی کردنە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان".
جاف گوتیشی:"ئەگەر پڕۆژەکە گۆڕانکاری تێدا نەکرێت و داخوازیەکانی کوردی تێدا لەبەرچاو نەگیرێت ئەوا هیچ لایەنێکی کوردی بەشداری لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەین کە تەرخان دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە".
پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاشیگەیاند:"ئێستا بارودۆخ گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە،لەئەگەری پەسەند کردنی ئەو پڕۆژەیە بەبێ دەنگی کوردو حساب نەکرد بۆ ئیرادەی تاکی کورد ئەوا کورد هەڵوێستی خۆی دەبێت".
