وەزارەتی پەروەردە: پێشوازی لەکردنەوەی زیاتری پەیمانگای ئەهلی دەکەین
بەڕێوەبەری پەیمانگاکان و مەشق لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان"برایم بایز" لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆیی پەیامنێر گوتی:"وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی پەیمانگای زیاترە و پێشوازی لەهەموو داواکاریەکی لەو شێوەیە دەکەین"
گوتی:"ئەو داواکاریانەی پێشکەشمان دەکرێن بۆ کردنەوەی پەیمانگا ئێمە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین ئەوکات بڕیار لەسەر مۆڵەت پێدانی دەدات".
برایم بایز دەڵێت: "ئەو پەیمانگا هونەریە ئەهلیەی لەسلێمانی کراوەتەوە هەمان سیستەم پەیڕەو دەکات کەوا لەپەیمانگا هونەریە حکومیەکان پەیڕەو دەکرێت".
ڕاشیگەیاند:"ساڵانە داخوازی لەسەر پەیمانگا هونەریەکان زۆرە و کورسیەکانی پەیمانگا هونەریەکانی هەرێمی کوردستانیش ژمارەیان سنوردارە".
