سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی "خه‌بات" پیرۆز ده‌كات
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی "خه‌بات":
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی 55 ساڵه‌ی ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی " خه‌بات"ـەوە گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
ئێوە شانازیی ئەوەتان هەیە کە هەڵگری ناسناوی پێشمەرگەی ڕاگەیاندن بن، چونکە رۆژنامه‌ی"خه‌بات" هەمیشە داكۆكیكارێكی به‌هێزی مافه ره‌واكانی گه‌لەکەمان بووه و رۆڵێكی به‌رچاویشی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و بنیادنانه‌وه‌ی مرۆڤی كورد دا بینیوە، بۆیە لەمێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا ناوی رۆژنامهکەتان درەوشاوەیە.
دوای ڕاپەڕینیش رۆژنامه‌ی"خه‌بات" جگە لە ئەرکە میدیاییەکەی بۆ گەیاندنی هەواڵ و دروستکردنی پردی پەیوەندیی لەنێوان هاووڵاتیان و حکوومەتدا، بوو بە قوتابخانە بۆ پەروەردەکردنی ڕۆژنامەنووسان و نموونە بۆ ڕاگەیاندنێکی پیشەیی و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتیمان.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
