سێ‌ بەنداو لە سكتان دروست دەكرێن

سێ‌ بەنداو لە سكتان دروست دەكرێن
بەڕێوەبەری شارەدێی سكتانی سەر بە شارۆچكەی كۆیە رایگەیاند: ئێستا كاری پێویست بۆ دروستكردنی سێ‌ بەنداو لە سنورەكەیان دەستی پێكردوە كە بە هۆیەوە خزمەتێكی بەرچاو بە كەرتە جۆراوجۆرەكانی سنورەكە دەكرێت.



تاریق جەلال ، بەڕێوەبەری شارەدێی سكتانی سەر بە شارۆچكەی كۆیە، بە پەیامنێری راگەیاند: "بەنداوەكان یەكێكیان لە گوندی نازەنین دروست دەكرێت كە ئێستا كەوتوەتە بواری جێبەجێكردن و بڕی 7 ملیار و 650 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و كۆمپانیایەكی رۆمانی جێبەجێی دەكات.

گوتیشی، هاوكات هەر لەلایەن كۆمپانیەكی تری رۆمانیەوە دیزانین و نەخشە بۆ دوو بەنداوی تر دەكرێت كە ئێستا دوو شوێنمان بۆ دیاری كردون لە ناو سكتان و دەرەوەی سەنتەری سكتان و دوای تەواوبونی كاری دیزاین و نەخشەكەو دابینكردنی بودجە ئەوانیش دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە و بە تەواوبونیشیان سودێكی زۆر بە كەرتی كشتوكاڵ و كارەبا و ماسی و گەشتیاری سنورەكە دەگەیەنێت و سكتان دەبێتە خاوەنی سێ‌ بەنداو.
Top