ھەرکەسێک پاسپۆرتەکەی ھەڵەی تێدایە دەتوانێت دووبارەی بکاتەوە

ھەرکەسێک پاسپۆرتەکەی ھەڵەی تێدایە دەتوانێت دووبارەی بکاتەوە
بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە مانگی ئازاردا زیاتر لە پێنج ھەزار پاسپۆرت بۆ ھاوڵاتیان دەرھێنراوە و ئەوانەشی پاسپۆرتەکانیان ھەڵەی تێدایە دەتوانن دووبارەی بکەنەوە.


نەقیب فازڵ عەباس بەڕێوبەری نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ئەو ھاوڵاتیانەی پاسپۆرتەکانیان ھەڵەی تێدایە لە ناو و رەگەز و نازناو یان ھەر ھەڵەیەکی دیکە، دەتوانن مامەڵەکانیان دووبارەبکەنەوە، دواتر بەپێ رێنمایەکان پاسپۆرتەکانیان پێ دەدرێتەوە.

ئاماژەشی بەوەشدا: لە مانگی ئازاری ئەم ساڵدا لە نوسینگەکەیان دوو ھەزار و ٦٨٥ پاسپۆرتی چاپ کردووە، ھەروەھا دوو ھەزار و ٦٣٠ پاسپۆرتیش رادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە.

نەقیب فازل عەباس داواشی لەو ھاوڵاتیانە کرد کە مامەڵە پاسپۆرتەکەیان تەواو بووە، سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، وتیشی، بە پێچەوانەوە ناچار دەبن پاسپۆرتەکانیان بگەڕێنینەوە بۆ پاسپۆرتی سلێمانی و دواتر ئەوانەی ماوەیەکی زۆریان بەسەردا چووە دەگەڕێندریتەوە بۆ بەغدا.








PNA
Top