ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چێشتخانه‌یه‌كی دوزخورماتو كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
نه‌قیب رێكه‌وت محه‌ممه‌د، وته‌بێژی لیوای 16 كه له سنووری قه‌زای دوزخورماتوو نیشته‌جێكراون راگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ خۆكوژێك كه ئۆتۆمبیلێكی پێبووه، خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له چێشتخانه‌ی عه‌باس ته‌قانده‌وه".
چێشتخانه‌ی عه‌باس ده‌كه‌وێته نزیك سێریانی سلێمان به‌گ له‌سه‌ر رێگای نێوان دوزخورماتوو سلێمان به‌گ.
نه‌قیب رێكه‌وت، وتیشی :" به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه پێنج كه‌س كه سه‌ربازن و له شاری موسڵ ده‌وام ده‌كه‌ن له ناو ئۆتۆمبیلێكدابوون نزیك له ته‌قینه‌وه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هاوكات 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون وره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون.
خه‌ندان
