بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئێران سنورەکانی خۆی دادەخات
سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مەسعود باتێلی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنیری راگەیاند: ساڵانە بەھۆی پشوی سێزدە بەدەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی ١٠ رۆژ سنورەکانی خۆی لە گەڵ سەر جەم وڵاتانی دراوسێ دادەخات و بە ھۆشیەوە سەرجەم بزاوتە بازرگانیەکان لە رێگای ئەو وڵاتەوە پەکیان دەکەوێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ تەنھا پێنج رۆژ سنور دادەخرێت کە دوێنێ ٢/٤/ ٢٠١٤ تا کو رۆژی شەممە ٥/٤/٢٠١٤ بەر دەوامی دەبێت.
بەڵام پێچەوانەی لایەنی بازرگانی ھاموشۆی گەشتیاری لە رێگەی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران بەردەوامی دەووێت و رێبواران دەتوانن بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری لە سنور بپەرنەوە.
لای خۆشیەوە زرار حوسێن بەرپرسی بنکەی نیشینگەو پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی ھەواڵی راگەیاند: ساڵانە زۆرێک لە پشوە فەرمیەکانی ئیران سنورەکان روو بەرووی داخران دەکاتەوە بەڵام ئەو داخرانە لایەنی گەشتیاری ناگرێتەوەو بە پیی پرۆتۆکۆلبی واژۆکراوی نێوان ھەردوو پاریزگای ھەولێرو ورمێ دەبێت سنورەکان لە بەردەم گەشتیاران بە شیوەی ٢٤ کاتژمێری کراوەبن و لەم پشوەشدا گەشتیاران دەتوانن درێژە بە گەشتەکانیان بدەن.
PNA
