سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا دەكات
لە دیدارێكدا سەرۆك بارزانی زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی مەحموود جبریلی كرد و هیوای خواست لە كوردستاندا كاتێكی خۆشە بباتە سەر. لەم دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و وڵاتی لیبیا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆی و گەلی كوردستان بۆ گەلی لیبیا هیوای خواست كە لیبیا ئەم قۆناغە تێبپەڕێنێت و بگاتە سەقامگیری و پێشكەوتن.
شایانی باسە مەحموود جبریل بە مەبەستی بەشداریكردنی لە چالاكییەكانی ئەمساڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە شاری هەولێر سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە. پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە شاری هەولێر لە ڕێكەوتی 2ـی 4ـی 2014 لەژێر چاودێریی سەرۆك بارزانی دەست بە كارەكانی دەكات.
