ئەمڕۆ كەسوكاری شەهید ‌و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن

 ئەمڕۆ كەسوكاری شەهید ‌و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن
دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامیی هەیەو ئەمڕۆ كەسوكاری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن.

ماڵپەری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە ئەمڕۆ سێشەممە 1/4/2014 مووچەی كەسو كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 31/3/2014 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت.

دوێنێ دووشەممە 31-3-2014 مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون دابەشكرا‌و رۆژی یەكشەممەش مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دابەشكرا، بەگوتەی دلێر تاریق، گوتە بێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان پێدانی مووچەی وەزارەتەكان بەردەوام دەبێت.

دلێر تاریق پێشتر بە رووداوی راگەیاند "خشتەی پێدانی مووچە دیارینەكراوە و هەر وەزارەتێك بمانەوێت مووچەی بدەین پێشتر رایدەگەیەنین"






رووداو
Top