بە بۆنەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەدەپە دەكات
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و سەركەوتنتان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی باكووری كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و هەرێمی كوردستانتان پێڕادەگەیێنم.
مایەی خۆشحاڵیی ئێمەیە دۆزی گەلی كورد لە باكووری كوردستان لەڕێی خەباتی سیاسی و دیموكراسیانەی خۆی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت. بێگومان ئەو دەستكەوتانەی بەهۆی خەباتی ئاشتییانە و دیموكراتیانە دەهێنە دی بەهادار و كاریگەرن و دەبێتە هۆی قووڵتربوونی تەبایی و برایەتی و پێشكەوتنی زیاتر.
هیوادارم ئەم سەركەوتنەتان هانی هەموو لایەك بدات پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە توركیا بەهێزتر بێت و هەرێمی كوردستانیش لەم ڕێگەیەدا پاڵپشتی خوشك و براكانییەتی لە باكووری كوردستان.
بەهیوای ئاییندەییەكی گەش بۆ گەلەكەمان
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31/3/2014
