لە باكووری كوردستان 22 ژن دەبنە سەرۆكی شارەوانی

 لە باكووری كوردستان 22 ژن دەبنە سەرۆكی شارەوانی
لە هەڵبژاردنە لۆكاڵییەكانی توركیا كە دوێنێ 30 ئاداری 2014 بەڕێوەچوو 22 پاڵێوراوی ژن لە پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP لەسەر كورسی سەرۆكی شارەوانی دادەنیشن.

گوڵتان كشاناك، سەرۆكی شارەوانی ئامەد و دیلەك خەتیبئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگ دەبێت، 20 ژنی دیكەش دەبنە هاوسەرۆكی شارەوانی لە باكووری كوردستان، كە 6 یان سەر بە ئامەد و 3ی دیكەشیان سەر بە شرناخن.

هاوكات گەنجترین ژنی سەرۆك شارەوانیش لە BDPیە، كە رێزان زۆغورڵو، پاڵێوراوی شارەوانی لیجەیە و تەمەنی 25 ساڵە، كە بەپێی ئەنجامە بەراییەكان سەرۆكایەتی شارەوانی لیجەی مسۆگەر كردووە.

لە هەڵبژاردنە لۆكاڵییەكانی توركیا لە كۆی 76 ملیۆن كەس، 52.645.841 كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ژمارەی ئافرەتانی دەنگدەر 26.704.757، دەنگدەر بوو‌و كە ملیۆنێك زیاتر بوو لە دەنگدەری پیاو.






رووداو
Top