ئەندامێكی عێراقیە: یاسایی بودجە ناكرێت بەبێ كورد پەسەند بكرێت

ئەندامێكی عێراقیە: یاسایی بودجە ناكرێت بەبێ كورد پەسەند بكرێت
ئەندامێكی عێراقیە ئاشكرای كرد كەوا نابێت یاسایی بودجەی ساڵی 2014 بەبێ لایەنی كوردی پەسەند بكرێت و پێویستە هەردوو لا بگەن بەرێكەوتنێكی سیاسی بۆ ئەوەی یاسایی بودجە پەسەند بكرێت.


سالم دەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی عێراقیە بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئێمە دژی پەسەند كردنی یاسایی بودجەین بەزۆرینە چونكە هەر ئەندام پەرلەمانێك نوێنەرایەتی هەزارەها هاوڵاتی دەكات و دەنگی هاوڵاتیان دەگەیەنێتە پەرلەمان و ئەگەر لایەنێكی سیاسی ڕازی نەبوون لەسەر یاساكە واتا هاوڵاتیان ڕازی نین چونكە زەرەرمەند دەبن.

گوتیشی: ناكرێت دەوڵەتی یاسا كار بكات بۆ ئەوەی یاسایی بودجە بەزۆرینە پەسەند بكرێت چونكە ئەو یاساییە بەدەیان كێشەی لەسەرە و نەك بەتەنها هەرێم و بەغدا بەڵكو كێشەیەی دیكەشی لەسەرە و ناكرێت بودجە بەبێ لایەنی كوردی پەسەند بكرێت و ئەگەر پەسەند كرا ئەوە دەگەیەنێت كەوا عێراق بكرێت بەچەند پارچەیەك چونكە رێز لەنەتەوەیەك ناگرێت.

جێگای ئاماژەیە، فراكسیۆنی كوردستانی سوورن لەسەر بایكۆت كردنی كۆبونەوەكانی پەرلەمان ئەگەر یاسایی بودجە لەنێو كارنامەی كۆبونەوەكە بێت تاوەكو هەرێم و بەغدا بگەن بەرێكەوتنێكی سیاسی .






PNA
Top