ئەگەر نوری مالیكی لەم هەڵبژاردنە براوە بێت ئایندەی عێراق دەكەوێتە مەترسییەوە
لە وەڵامدا گوتی زەحمەتە بتوانین حوكمی گشتی بدەین، لەبەر ئەوەی ئەو ژینگە ئاڵۆز و پشێوەی ئێستا دەیبینین كاریگەری جیاوازی هەیە، بەڵام من زۆر رەشبینم بە تایبەتی لە بەرامبەر ئەو بارودۆخەی لە سوریا و لیبیا و میسر هاتۆتە ئاراوە، بەڵام مەرج نییە ئەمە بە مانای ئەوەبێت كە گرووپە ئیسلامیەكان دەسەڵات دەگرنەدەست لە میسر، كە پێدەچێت سوپا كۆنتڕۆڵێكی باشی دەوڵەتی كردبێت، بەڵام تەنانەت ئەگەرچی ئیسلامیەكانیش دەسەڵاتیان نەگرتۆتەدەست، ئەوا دەرئەنجامەكە لە وڵاتێكی وەك ئەم وڵاتەدا زۆر سلبیە هەم بۆ دانیشتوانەكەی و هەم بۆ ناوچەكەش.
هەروها باسی ئایندەی عێراقیش كرد و گوتی : من زۆر نیگەرانم لە ئایندەی عێراق. و پێموایە كێشەكە هەر لە ساڵی 2006ـەوە درێژەی كێشاوە كە بریتی بووە لەوەی پێكهاتە تائیفی و ئیتنیە گرنگەكانی وڵاتەكە ئامادەنین ئاشتەوایی لەگەڵ یەكدا بكەن و بە راستی دەسەڵات دابەش بكەن و هەموویان ترسیان هەیە لەوەی ئەگەر هەموو شتێكیان لە ژێر دەستدا نەبێت، ئەوا دەبنە قوربانی لەلایەن ئەوانی دیكەوە. بۆیە سەبارەت بەو باردۆخە ئاڵۆزەی كە ئێستا لە عێراق دروست بووە، من وای دەبینم ئەم كێشەیە خۆی بۆ خۆی چارەسەر بێت و ئومێدی من ئەوەبوو نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكار بێت لە چارەسەركردنی ئەم كێشەیەدا كاتێك ئەمریكیەكان كشانەوە، بەڵام ئەم كێشەیە خراپتر بووە. و باوەڕم وایە مەترسیەكی جددی دێتە ئاراوە ئەگەر مالیكی زۆرینەی زۆری دەنگەكان بهێنێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، چونكە ئەوە وەك رێگەپێدانێك لێك دەداتەوە بۆ سەپاندنی ئیرادەی دەنگدەرانی شیعە بەسەر عەرەبە سوننەكان لە ئەنبار-بە تایبەتی- و هەروەها رەنگە بەسەر كوردەكانی عێراقیش. ئەمە زۆر مەترسیدارە.
لە دوایین قسەكانیدا ستیڤن گوتی : تەواوی كێشەكە ئەوەیە ئەمریكا دەستڕۆیشتووییەكی كەمی هەیە بەسەر عێراقەوە لە دوای ئەوەی كە كشایەوە، لەبەر ئەوە بە داخەوە لە ئێستادا توانای- ئەمریكا- بۆ داڕشتنەوەی ئەوەی لە كوردستان یان ئەنبار یان هەر شوێنێكی دیكە روودەدات، توانایەكی سنوردارە .
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە 970
